نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان :ھەموو ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەرە دەنگەكانیان بە دەست دەژمێردرێنەوە

له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ١٢ی ئایاری ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی “رێكخراو” په‌نای بۆ ساخته‌كاریی برد و توانی له‌و رێیه‌وه‌ ده‌نگه‌كانی زیاد بكات ،به‌كورتیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پرۆسه‌یه‌كی‌ ساخته‌كاری‌ به‌ “سیتماتیك”كراوی‌ تێدا به‌كارهێنا،ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ یه‌كێتی‌ كردی‌ وه‌رچه‌رخان بو له‌ساخته‌كاری‌ سیستماتیككراو و ده‌ستبردن بۆ هه‌مو حه‌رامێكی‌ سیاسی‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی‌ وێنه‌ی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا.
 
ئالیس پول، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەژمارکردنەوەی دەنگەكان بە دەست رایگەیاند:” پڕۆسەی هەژمارکردنەوەی دەنگەكان بە دەست لە شاری سلێمانی “بەشێوەیەکی پیشەییانە بەڕێوەچووە و داوا دەكەین ئەو لایەنانەی بایكۆتی پرۆسەكەیان كردووە بگەڕێنەوە و چاودێری پرۆسەكە بكەن”.
 
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاشیگه‌یاند: “هەندێك لایەنی سیاسی بایکۆتی پڕۆسەکەیان کردووە، بەڵام ئێمە داوایان لێدەکەین لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەژمارکردنەوەی دەستی دەنگدان بەردەوامبن”.
 
ئالیس پول، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان گووتی: “شارەزاییانی بواری ھەڵبژاردنی سەر بە یۆنامی لەسەرەتای جیاكردنەوەی دەنگەكان لە سلێمانی بوون و من پرسیارم لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە لێكردون، ئێمە وەك نەتەوە یەكگرتووەكان سەرسام بووین بە بەڕێوەچوونی پرۆسەكە، ئەو كەسانەشمان دواند كە دەنگەكان جیادەكەنەوە، بە گشتی ئەو پرۆسە بەشێوەیەكی پیشەییانە بەڕێوەچووە”.
 
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان گوتیشی: “زۆر لەلایەنە سیاسییەكان نیگەرانیانە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەكە دەربڕیووە و بایكۆتیان كردووە، لێرەوە بانگێشتیان دەكەین، بێن چاودێری و سەرپەرشتی پرۆسەكە بكەن”.
 
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، جەختیكردەوە: “ھەموو ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەرە دەنگەكانیان بە دەست دەژمێردرێنەوە”.
 
سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتییە هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئسیلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کورستان بەهۆی رێگە نەدان بە چوونە ژوورەوەی چاودێرانیان لەلایەن لیژنەی دادوەری بۆ ژماردنەوەی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانیان کرد و رایگەیاند شەرعیەت بە پرۆسەکە نادەن و رەتیدەکەنەوە
Back to top button