ته‌ندروستی هه‌ولێر توشبووه‌كه‌ی تای خۆێنبه‌ربوون چاره‌سه‌ر كراوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌ماوه‌

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لەو پرێس کۆنفرانسێكدا ئاشكرای كرد ، حاڵەتێكی تووشبوون بە تای خوێبەربوون لە ھەولێر تۆماركراوە، دوای چاودێری تەندروستی حاڵەتەكە كۆنترۆڵكراوە و نەخۆشەكە چاكبووەتەوە و رەوانەی ماڵەوە دەكرێتەوە.
 
د. سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 10ی7ی2018 لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگه‌یاند:” نه‌خۆشی تای خۆێنبه‌ربوون لە زۆر شوێنی جیهان هەبووە، کە هەتا ئێستا هەشت حاڵەت لە عێراق تۆمار کراوە، کە بەداخەوە شەشیان گیانیان لەدەست داوە،”.
بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر راشیگەیاند: “ئەو كەسەی لە ھەرێمی كوردستان تووشی تای خوێنبەربوون بووە، دوای چاودێری چڕی تەندروستی بە ھەوڵی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی توانرا، ئەو حاڵەتە كۆنترۆڵ بكرێت و ئێستا باری تەندروستی ئەوكەسە زۆر باشە و ھیچ كێشەیەكی تەندروستی نەماوە و رەوانەی ماڵەوە دەكرێتەوە”.
 
د. سامان بەرزنجی گوتیشی: “ئەوەی ئێمە مەبەستمان باسی بکەین، ئەوەیە دەبێ ئەو دڵەڕاوکێ و فۆبیا و ترسەی کەلە سۆشیال میدیا و لەناو خەڵک و جەماوەر بڵاو کراوەتەوە، دەیڕەوێنینەوە و ئەم نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی تەواو دایە و هەموو دەرمان و چارەسی پێویست بۆ پێشگیریی ئەو نەخۆشییە لەبەردەستە”.
 
به‌ڕیوبه‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر گوتیشی: “سەرچاوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون کە سەرچاوەکەی ئەو شوێن و جێگایانەیە کە خەڵک پەیوەندییان لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشت و قەسابخانەیە و دەبێ هەموو لایەک خۆمان لێی بپارێزین”.
Back to top button