كوره‌كانی نه‌وشێروان: كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌م چاویان بریوه‌ته موڵك و ماڵی باوكم
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی وه‌رگرتنی 250 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر مانگێك له یه‌كێتی له‌لایان گۆڕانه‌وه، ناره‌زایه‌تیه‌كی زۆر رووی له بزووتنه‌وه‌كه كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئێستادا ناكۆكیه‌كانی ناوه‌خۆی گۆڕانی گه‌یاندۆته شه‌ق بوون و دابه‌ش بوون له‌ناو گۆران‌دا”.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه رۆژانێك له‌ناو گۆڕاندا باسی گه‌نده‌لی و شه‌فافیه‌تیان ده‌كرد له‌ئێستادا دابه‌ش سه‌ر دوو به‌ره بوونه له‌ناو گۆڕانیشدا دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك دروست بووه، ئه‌م زانیار و نهێنیانه‌ی كه له‌ناو گۆڕاندا ئاشكرا ده‌بێت له میانی ئه‌م ناكۆكیانه‌ی ناوه‌خۆی گۆڕاندا ئاشكرا ده‌بێت”.
عه‌لی حه‌مه ساڵح كه سه‌ر به باڵێكی گۆڕانه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دا 250 هه‌زار دۆلاری مانگانه‌ی كه یه‌كێتی داویه‌تیه گۆڕان ئاشكرا ده‌كات، چاودێرانی سیاسیش گۆڕان به ژوورێكی مخابه‌راتی پێناسه ده‌كه‌ن له‌دژی نه‌یارانی یه‌كێتی دا به‌كار ده‌هێنرێت”.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵسوراوێكی گۆڕان كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به میدیاكانی راگه‌یاندووه، دواین قسه‌ی كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌باره‌ی كێشه‌كانی ناو گۆڕان، ئه‌وه بووه كه گوتوویانه هه‌ندێك كه‌س كه بۆ بازرگان و پۆست و پاره به‌دوای باوكم كه‌وتووبوون، له‌ئێستادا چاویان له پاره و موڵكی باوكم بریوه، ده‌یانه‌وێت له‌ژێر ناوی جۆڕاو جۆڕ پاره و موڵكه‌كانی باوكم به ناوی خۆیان بكه‌ن.