گۆڕانخوازێك بۆ وشیار عه‌بدولڵا له به‌غدا له‌مه‌ر جاشایه‌تیت 23 ملیۆن دۆلارت وه‌رگرت
له‌مه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌ناو گۆڕاندا پاش مردنی نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌ستی پێكردووه، له‌ئێستادا له‌ناو به‌ره جیاوازه‌كانی ناو گۆڕاندا نهێنی یه‌كتر ئاشكرا ده‌كه‌ن، پێشتر ئاشكرا كرابوو، كه گۆڕان مانگانه روبع ملیۆن دۆلار له یه‌كێتی وه‌رده‌گرێت، له‌ئێستاشدا نهێنیه‌كانی ناو گۆڕان له‌میانی ناكۆكییه‌كاندا زیاتر ئاشكرا ده‌بێت”.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵسوراوێكی گۆڕان كه نه‌ویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، ده‌لێت پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له به‌غدا كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌لایان ده‌وڵه‌تی یاسا پاداشكران یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه پاره‌ی وه‌رگرت سروه عه‌بدولواحید و ئاڵا تاڵه‌بانی و هۆشیار عه‌بدولڵا بووه چه‌ند كه‌سێكی تره كه من نامه‌وێت لێره ناوی كه‌سه‌كانی تر ئاشكرا بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و سێ كه‌سه له میدیاكانی عێراق و ئاژانسه‌كانیش ناویان ئاشكرا كرا كه له‌لایان ده‌وڵه‌تی یاسا و لایانه‌كانی به‌غدا پاداشت كران”.
پاش ئه‌وه‌ی وشیار عه‌بدولڵا داوایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گۆڕانی كردوو و شكه‌ستی گۆڕانی راگه‌یاند، كاردانه‌وه‌كان له‌ناو گۆڕاندا رۆژ دوای رۆژ په‌ره‌ی سه‌ند تا گه‌یشته ئاشكرا بوونی نهێنیه‌كانی تا گه‌یشته ئاشكرا بوونی نهێنی مخابه‌راتی له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی به پێدانی روبع ملیۆن دۆلار مانگانه” ئه‌و هه‌ڵسوراوه‌ی گۆڕان له‌وه‌ڵامی وشیار عه‌بدولڵا دا دهلێتـ” كه‌سێك ماڵی له شوشه بێت نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رد بگرێته ماڵی خه‌ڵكی تر ده‌لێت پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له به‌غدا له‌لایان ده‌وڵه‌تی یاسا 40 ملیۆن دۆلار درا به ئاڵا تاڵه‌بانی و 18 ملیۆن دۆلار درا به سروه عه‌بدولواحید و 23 ملیۆن دۆلاریش درا به وشیار عه‌بدولڵا له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاریان له‌سه‌ر گه‌راندنه‌وه‌ی كه‌ركووك كردووه له شه‌قامدا”.