ئیداره‌ی كه‌ركوك داوا له كوردانی گونده‌كانی چۆكلیجه و هه‌نجیره و باجوانه ده‌كات كه خانووه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن

له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە پرۆسه‌ی ته‌عریب له سنووری كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وام عه‌ره‌ب هاورده‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن و كورده‌كانیش له گونده‌كان ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نفووزی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه زیاد بێت و كوردیش كه‌م بكات.
عه‌دنان كه‌ركووكی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك ڕایگه‌یاند: “دۆخی كه‌ركووك زۆر خراپه و پرۆسه‌ی ته‌عریبیش به‌رده‌وامه و ئێستا ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك داوای له كوردانی گونده‌كانی چۆكلیجه و هه‌نجیره و باجوانه، كه لەسەر ڕێگای دوبز بۆ كه‌ركووكن، خانووه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و خاپووری ده‌كه‌ن، به بیانووی زیادەڕۆییه و مڵكی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره، له‌كاتێكدا له هه‌مان شوێن نه‌ك خانووی عه‌ره‌ب تێك ناده‌ن، بگره خانووی نوێش دروست ده‌كه‌ن.”
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركوك ڕاشیگه‌یاند: “ئه‌مه پلانێكی حكوومه‌تی عێراقە بۆ ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژەی كورد له كه‌ركووك.”
عه‌دنان كه‌ركوكی گووتیشی: “كاتی خۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌ندێك خانووی بۆ هه‌ردوو گوندی چۆكلیجه و هه‌نجیره دروست كرد، ئێستاش ئه‌وانه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مه زیادەڕۆییه و مڵكی كۆمپانیایی نه‌وتی باكووره، به‌ڵام ڕاست ناكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌یانه كورد كه‌ركووك چۆڵ بكات، ئه‌گه‌رنا بۆ عه‌ره‌ب خانوو دروست ده‌كه‌ن، نه‌ك ڕێگرییان لێ ناكه‌ن، هاوكاریشیان ده‌كه‌ن.”