خانەقین ٥٢ گروپی چه‌كداری حه‌شد هه‌یه و گوێ له هیچ كه‌سێك ناگرن و له خۆیانه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن
له دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ئه‌منیی دیاله تێك چووه و داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات و به هۆی خراپبوونی ڕه‌وشی ئه‌منیشەوە سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی دیاله‌ی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه كۆ بووەوە.
به‌رپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ڕایگه‌یاند: “هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ دیاله هیچ كاریگه‌ری نابێت بۆ باشتركردنی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه، چونكه حكوومه‌تی عێراق هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر دیاله‌وه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حه‌وزی حه‌مرین تا ده‌گاته باقووبه داعش ده‌سه‌ڵاتداره، بۆیه هاتنه‌كه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و نایشیبێت.”
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له خانه‌قین ڕاشیگه‌یاند: “سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی دیاله‌وە ده‌ربكات جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن توانای پاراستنی ناوچه‌كه‌یان نییه و ٥٢ گرووپی چه‌كداری حه‌شد هه‌یه و گوێ له هیچ كه‌سێك ناگرن و له خۆیانه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن.”
به‌رپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین گوتی: “سێ ڕۆژه له ناوچه‌ی تاسلووجه سێ هاووڵاتیی كوردی خانه‌قین؛ باوكێک و دوو كوڕی ڕفێندراون و ونن و تا ئێستاش چاره‌نووسیان دیار نییه، كه باوكه‌كه خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌یه، بۆیه ئه‌مه خه‌ڵكی خانه‌قینی زۆر ناڕه‌حه‌ت كردووه و نازانرێت چۆن ڕفێندراون و به‌دواداچوون به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.”
شێخ جه‌عفه‌ر گوتیشی: “جارێ گومانمان له هیچ كه‌سێك نییه كه كێ ئه‌و سێ هاووڵاتیه كوردەی خانه‌قینی ڕفاندووه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ به ڕۆژی ڕووناك ڕفێندراون و تاوه‌كو له تاسلووجه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه ته‌له‌فۆنیان بۆ ڕۆیشتووه و دواتر ته‌له‌فۆنیان داخراوه و چاره‌نووسیان دیار نییه.”
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی١٦ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ٢٠١٧ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، خانه‌قین كه‌وته ژێرده‌ستى ئه‌و هێزانه و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.