پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان له سلێمانی كۆتایی هات
دوای دوو رۆژ له ئه‌ژماری ده‌ستی ده‌نگه‌كان له سلێمانی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پرۆسه‌كه كۆتایی هات و ١١٥ سندوق ژماردنەوەی دەستی بۆ كراوەو گوته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌و سندوقانه‌ی كه سكاڵایان له‌سه‌ر هه‌بووه، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و هیچ گۆڕانكارییه‌كیش به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كاندا نه‌هاتووه.
لە سلێمانی نزیكەی ١١٥ سندوقی دەنگدان هەژماركردنەوەیان بۆ كراوەو بە پيێ زانیارییەکان، ئەنجامی هەژماركردنەوەی دەنگەكان بە ئەلكترۆنی و دەستی وەك یەكن و لەئێستاشدا پرۆسەكە كۆتای پێهاتووە.
سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتییە هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئسیلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کورستان بەهۆی رێگە نەدان بە چوونە ژوورەوەی چاودێرانیان لەلایەن لیژنەی دادوەری بۆ ژماردنەوەی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانیان کرد.