سروه عه‌بدولواحید واز له سیاسه‌ت دێنێت, ئێستا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین نوسینگه‌ی مه‌ساجه له به‌غدا
دوای ئه‌وه‌ی سرووه عه‌بدوالواحید نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت بۆ په‌رله‌مانی عێراق كه له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌به‌ی شیعه له به‌غدا خۆی كاندید كردبوو, له ئێستادا وازی له كاری سیاسی هێناوه, ماڵپه‌ڕێكی عه‌ره‌بیش ده‌نوسێت ئێستا خاوه‌ندارێتی گه‌وره‌ترین مه‌ساج ده‌كات له به‌غدا.
سرووه عه‌بدالواحید به مالپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌ی راگه‌یاند بوو ئیدی واز له كاری سیاسی ده‌هێنێت, بیری كردۆته‌وه كه كاری ئازاد بكات, زیاتر مه‌یلی به لای بازرگانی و پڕۆژه‌ی تایبه‌تدا ده‌چێت, چونكه سیاسه‌ت له عێراقدا شكستی خواردووه.
هه‌روه‌ها مالپه‌ڕی سۆمه‌ریه له به‌دوا داجوونێكی رۆژنامه‌وانی ئاشكرای كردووه كه ئێستا سرووه عه‌بدوالواحید خاوه‌نی گه‌وره‌ترین مهساجخانهیه له به‌غدا و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه لقێكی بگوازێته‌وه سلێمانی و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق