500 گوند له كه‌ركووك بڕیاری ته‌عریبكردنی له دژ ده‌رچووه
دوای ئه‌وی كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به هۆی خیانه‌ی گرووپیێكی یه‌كێتی له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیركرا, له ئیستادا شاره‌كه به حوكمی سه‌ربازی و بڕیاره‌كانی پارێزگارێكی سه‌پێندراو به رێوه ده‌چێت. كه ه‌موو بڕیاره‌كانی دژ له كورده, له دواهه‌مین بریاری داوای چۆلكردنی 500 گوند له دانیشتوانی كورد ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا .
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان لە بەیاننامەیەكدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی بۆ دواجار ئاگەدار كردەوە لەو دۆخەی لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە بەسەر كوردی كەركووك و دەوروبەریدا سەپێندراوە و رایدەگەیەنێ وا بڕوات 500 گوندی كەركووك تەعریب دەكرێنەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە نووسراوێکی راکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک بڵاوبووەوە، کە تیایدا رێگری لە کشتوکاڵکردنی چەند جووتیارێکی کورد دەکات و دەست بەسەر زەوییەکانیاندا دەگرێت، لوقمان حوسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بەقەزای دوبز لە پارێزگای کەرکووک ئاگاداركردنەوەیەكی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان نارد.
لوقمان حوسێن بەحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رادەگەیەنێ كە لە دوای تێپەڕینی نزیكه‌ی 9 مانگ بەسەر كاره‌ساتی جه‌رگبڕی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كوردی كەركووك، بەهۆی خیانەتی چەند كەسێكی یەكێتی لە كەركووك و داگیركاری حەشدی شەعبی، هەروەها لە دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی شۆڤێنی تەعریب و پرۆسه‌ی ده‌ركردنی كورد و هاوردنی عەره‌ب به‌شێوه‌یەكی سیستەماتیك، هەروەها بەهۆی په‌رته‌وازه‌یی كورد و رێگە نه‌گرتن له‌و پرۆسه‌یه و لە پارێزگاری سه‌پێندراوی كەركووك، ئەمجارە سەرباری ئەوەی هەزاران عەرەبی بۆ تەعریبكردن هاورد، لە ڕێگەی ئەوانیشەوە كشتوكاڵیشی لە كورد قەدەخە كرد.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان ئاماژەی بەوە داوە كە به‌تایبه‌ت لە سنووری سەرگەڕان و دوبز، لە دوای هاوردنه‌وه‌ی عەرەب و تەعریبكردن لە ڕێگەی حەشدی عەشایەری و پڕچه‌كردنیان به‌پشتگیریی پارێزگار و حەشد و پۆلیسی فیدراڵی بۆ ده‌ركردنی كورد له زێدی خۆی، تازه‌ترین نووسراو هاتووه كه پارێزگار له‌سه‌ر سكاڵای عەرەبێكی تەعریب، فەرمانی كردووه بەڕاگرتنی چاندن تا كێشه‌یەكی موڵكداری چاره‌سه‌ر ده‌بێت، كه خۆی باش ده‌زانێ ئه‌وانه عەرەبی تەعریبن و دوو جار قەرەبوویان وه‌رگرتووه لە ڕێگەی ماده‌ی 140ەوە. بەم شێوەیە بڕوات، هه‌ر عەرەبێك سكاڵا له گوندێكی كورد بكات، فەرمانی راگرتنی پرۆسه‌ی چاندنی بۆ ده‌رده‌كات، بەم شێوەیە هه‌موو گونده‌كان چۆڵ ده‌بن و عەرەبی تەعریب جارێكی تر داگیری دەكەنەوە و شوێنی كورد دەگرنەوە.
هەروەها دووپاتی كردووەتەوە كە ئەگەر ئەم بڕیارەی پارێزگاری سەرگەڕان سەربگرێ، ئەوا تەواوی گوندەكانی سەرگەڕان، دوبز، پردێ، حەسار، شوان، لەیلان، داقوق و تۆبزاوه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه نزیكه‌ی 500 گوند ده‌بن.
بەڕێوەبەری ناحیەكە لە بەیاننامەكەدا رایگەیاندووە كە ئەو نازانێت بێ دەنگی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی و یەكێتی لەپای چیە؟ چاوەڕوانی چی دەكەن و تا كەی خەڵكی كەركووك بەشمەینەت و ئاوارە و ئەنفال بكرێن؟ دەشڵێ تا كات ماوە فریا بكەون، دەنا وا بروات دۆخەكە دەبێتە ئەمری واقیع و گلەیی و گازندە سوودی نابێت.