سوپای عێراق لهسهر داوای ئێران, سنوری شنگاڵ و دهورووبهری چۆلكرد
دوای ئهوهی سوپای عێراق له چهند ناوچهیهكی شنگاڵ كشایهوه, مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال دەڵێت “سوپای عیراق سنوری وڵاتەكەی و سوریای رادەستی چەكدارانی حەشدی شەعبی و پەكەكە كردوە، ئەوەش دەبێتەهۆی نائارامی و ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچەكەدا”.
قائیمقامی شنگال لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ گوتویەتی “ئەو زانیارییانەی بە دەست ئێمە گەیشتوون، كشانەوەی سوپای عیراق لە خۆرئاوای شنگال و ناوچە سنورییەكانی نێوان عیراق و سوریا و جێگیربوونی پەكەكە و حەشدی شەعبی لە شوێنی سوپا پشتڕاستدەكەنەوە، ئەوەش خۆی لە خۆیدا دروستكردنی كێشەیەكی گەورەیە”.
مەحما خەلیل ئاشكرایكرد، پەكەكە بەهیچ شێوەیەك نیازی نییە شنگال چۆڵ بكات، ناوچە سنورییەكانی نێوان عیراق و سوریاش بونەتە دەرگایەكی گرنگ بۆ هاتوچۆی گەریلاكان.
هاوكات موزاحم ئەحمەد حوێت وتەبێژی هۆزە عەرەبەكانی نەینەوا و ناوچە جێناكۆكەكان دەڵێت “بڕیاروابو سوپای عیراق پاراستنی خۆرئاوای شنگال و ناوچە سنورییەكانی نێوان عیراق و سوریا لەئەستۆ بگرێت، بەڵام چەند رۆژێكە سوپای عیراق لەسەر داواكاری ئێران تەواوی سنووری خۆرئاوای شنگال و ناوچە سنورییەكانی بۆ حەشدی شەعبی و پەكەكە چۆڵكردوە، ئامانجی سەرەكی ئێرانیش لە جێبەجێكردنی ئەو پلانە، بەهێزكردنی پێگەی سەربازی خۆیەتی لە عیراق و سوریادا”.
وتیشی “فیرقەی نۆی سوپای عیراق لە سنوری شنگال بەرەو سنوری كەركوك جوڵەیان پێكراوە، لە شوێنی سوپای عیراقیش، هێزێكی زیاتری حەشدی شەعبی لە ناوچە سنورییەكانی نێوان عیراق و سوریا و سنووری خۆرئاوای شنگال بڵاوەیانپێكراوە”.