رۆژی ناساندنی رۆناڵدۆ له یانهی یۆڤانتۆس ئاشكرا كرا.
لەپاش پەیوەندیکردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیاوە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو رۆناڵدۆ بەرەسمی بە میدیاکان و هاندەران لەو یانەیە بناسێنرێت.”
لهو بارهوه رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 16ی7ی2018 یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا، بەرەسمی رۆناڵدۆ لە ئەلیانز ستادیۆم بە میدیاکان و هاندەران دەناسێنێت و پێشکەشی دەکات..
به گوتهی رۆژنامەکان یاریزانی پێشووی ریال مهدرید كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی یۆڤانتۆس و ئەو یانەیەش ئامادەیی نیشانداوە ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆی پێبدات.