ئایه‌ پێویسته‌ له‌ وەرزی زستاندا ئۆتۆمبێل گەرم بکرێت یاخود نا.؟

زۆرێك له‌ شۆفێران له‌وه‌رزی زستان، پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن، بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئۆتۆمبێلەکانیان گەرم دەکەنەوە، ھەندێک له‌ شۆفێرانیش ئۆتۆمبێلەکانیان گەرم ناکەنەوە، ئێستاش ئاشکرا بووە، کە گەرمنەکردنەوەی ئۆتۆمبێل زیانی ھەیە یان نا.”

له‌و باره‌وه‌ ماڵپەڕی (ئاکووێزەر)ی ئەمەریکی وەڵامی ئەو پرسیارەی ئاشکرا کردووە، کە دەگوترێت: “لە وەرزی زستاندا ئۆتۆمبێل گەرم بکرێت، یان نا؟”، ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێش ساڵی ١٩٩٥ دروست کراون، لەسەر سیستەمی (کاربورێتەر) کاریان کردووە، کە ئەو سیستەمە ھەوا و سووتەمەنی تێکەڵ بەیەک دەکات، بۆیە ئەو ئۆتۆمبێلانە پێویستیان بە گەرمکردن ھەبوو.

له‌ وه‌ڵامی ماڵپه‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا كرلوه‌.” كه‌زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوای ساڵی ١٩٩٥ دروست کراون، لەسەر سیستەمی نوێ کار دەکەن و لە وەرزی زستانیشدا پێویستیان بە گەرمکردن نییە، چونکە بزوێنەری ئۆتۆمبێلە نوێیەکان، لە کاتی لێخوڕیندا، خۆی گەرم دەبێتەوە، ئەگەر بە ساردیش لێی بخوڕیت زیانی بەرناکەوێت.

Back to top button