به‌په‌له…داعش هێرشی كرده سه‌ر دووبز و كوژراو بریندار و رفێندرا‌و هه‌یه.
تيرۆريستانى داعش له په‌لامارێكدا هێرشیان كرده سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی عێراق و سێ پۆلیسیان كوشت و سێ پۆلیسی دیكه‌شیان بریندار كرد.”
به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌گه‌ڕه‌كی حه‌ی تهنهكـ له ده‌روازه‌ی قه‌زای دووبز له ڕۆژئاوای كه‌ركوكـ، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر خاڵێكی پاسه‌وانانی بیره نه‌وته‌كانی ئه‌و سنووره كه به‌گرێبه‌ست ده‌وام ده‌كه‌ن و له هێرشه‌كه‌یان توانیویانه 3 پۆلیسی فیدڕاڵی بكوژن و 4ی دیكه‌ش برینداربكهن و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پۆلیسیشیان رفاندووه.”
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له كاتی ره‌وانه‌كردنی ته‌رمه‌كان و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، تیرۆریستێك ویستویه‌تی به پشتێنی بۆمبرێژكراو خۆی به هێزه ئه‌منییه‌كان بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه‌و بریندار كراوه.”