وهزارهتی ئهوقاف:رۆژی ئهنجامدانی یهكهمین گهشتی حاجیانی ئهم ساڵی راگهیاند.
گوتهبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی ھەرێم له لێدوانێكدا رایدەگەیەنێت.” لە كۆتایی ئەم مانگەوە یەكەم گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێبكات، بۆ هەر حاجیەكیش بری چوار هەزار وسەد دۆلاری لیوەردەگیرێت.”
لهو بارهوه، (نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا له بارهی سهفهری حاجیان بۆ ماڵی خوا رایگەیاندوە ” گەشتی عومرە كۆتاییهاتوە و لەئێستادا ئەنجام نادرێت، ئەوەش بەهۆی نزیكبونەوەی مەراسیمی حەج و چاوەڕوانیش دەكرێت لەهەفتەی كۆتایی ئەم مانگەدا یەكەم گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێبكات”.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئهوهشی ئاشكرا كردووه.”كه حاجیان قۆناغ بەقۆناغ لەڕێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێرەوە بۆعەرەبستانی سعودی بەرێ دەكرێن و بۆ ئەمساڵیش بڕی چوار هەزارو 100 دۆلار لەوكەسانە وەردەگیرێت كە فەریزەی حەج بەجێ دەگەیەنن و ئەو پارەیەش لەلایەن حكومەتی عیراقیەوە دیاریكراوە و ئێمەش لەسەر ئەو بنەمایەی بڕی پارەكە دیاری دەكەین”
ئهوهی شیاوی باسه.”وابڕیارە بۆئەمساڵ پێنج هەزارو 439 كەس بەمەبەستی بەجێهینانی فەریزەی حەج لە هەرێمی كوردستانەوە بۆعەرەبستانی سعودیه گەشت بكەن.