په‌كه‌كه‌ سه‌رانه‌ و باج له‌سه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ سنورییه‌كان وه‌رده‌گرێت

لە ساڵی 1991ـەوە بە هۆی بوونی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، توركیا بەردەوام تۆپبارانی ئەو ناوچانە دەكات و بەو هۆیەیشەوە بە سەدان گوند چۆڵ كراون و بە دەیان كەسیش بوونەتە قوربانی، ماوەی چەند رۆژێكیشە توركیا زۆر بە چڕی و بەردەوامی ناوچە سنوورییەكان تۆپباران دەكات.
 
به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌ ) له‌ ژیر ناوی هاوكاری دا سه‌رانه‌ و باج به‌ زۆره‌ ملێ له‌ رەوەندو خاوەن ئاژەڵەکانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشور، رۆژهەڵات و باکووری کوردستان وەردەگرێت.
په‌كه‌كه‌ به‌ زۆره‌ ملێ سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و هه‌ركه‌سێك سه‌رانه‌ نه‌دات به‌ په‌كه‌كه‌ رێگه‌ی پێنادرێت له‌ ناوچه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌و ڕێگاش له‌ له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌گیرێت .
 
رێژەی باج و سەرانەکان:
 
– لە 100 مەڕ و بزن، دەبێ سێ مەڕ یان بزن بدرێتە پەکەکە.
 
– بۆ هەر مانگایەک، دەبێ 10 هەزار دینار بدرێتە پەکەکە.
 
– بۆ هەر سندووقێکی مێش هەنگوین، دەبێ یەک هەزار دینار بدرێتە پەکەکە.
 
– دەبێ خاوەن بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەپێی رێژەی بەرهەم، باج و سەرانە بدەنە پەکەکە.
 
چەندین جار هاووڵاتییانی ئەو ناوچە سنوورییانە داوایان لە سەرکردایەتیی پەکەکە کردووە بنکە و بارەگاکانیان و شەڕی خۆیان لەگەڵ تورکیا لەو ناوچانە ئەنجام نەدەن و بگەڕێنەوە ناو خاکی باکووری کوردستان، چونکە مەیدانی خەباتی ئەوان باکوورە نەک باشووری کوردستان.
 
Back to top button