سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر رووداوی سنه‌ هاته‌ سه‌ر خه‌ت و په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی شاری سنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاته‌ سه‌ر خه‌ت و په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاو كرده‌وه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووه‌”هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی رووداوی پێکدادانی تەنکەرێکی نەوتهەڵگر و پاسێک دەردەبڕێت.

کاتژمێر یه‌كی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 11/7/2018، تانکەرێکی ئێرانیی گواستنەوەی نەوت، کە دەگوترێ نەوتی لە پارێزگای سلێمانییەوە دەبردە پاڵاوگەیەکی شاری ئاراک، لە نزیک تێرمیناڵی سنە خۆی بە پاسێکدا کێشا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 30 کەس بوونە قوربانی.

دەقی پەیامەکە..

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.

ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد. هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.

مسعود بارزانی

11ـی 7ـی 2018

Back to top button