چەند گەمەیەكی مخابەراتی ئاشكرا دەبێت چاودێرێكیش هۆشداری دەدات
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ژووری عەمەلیاتی میدیاكانی شیعەی نزیك لە رژێمی ئێران لە عێراق و میدیای كوردی لە سلێمانی نزیك لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دامەزراوە و هەماهەنگیەكی زۆر لەنێوانیان دەبینرێت، چاودێركێش دەلێت ئەو هەماهەنگیە سوتفە نیە و پێدەچێت ژووری عەمەلیات لەنێوان ئەو بەرە ئێرانیە لە عێراق دروست بووبێت، دەلێت نەك تەنها راگەیاندنەكان بەڵكو بەشێكی زۆری كەسایەتیە سیاسیەكانیشی تێدا بەشدارن.
هەر لەسەر ئەو پرسە، زانیاریەكان باس لەوەش دەكەن كە ئەم ژوورە نەك تەنها هاوبیر و هاودیدگای لەنێوانیان دا دروست دەكات و روونە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ژوورە چەند كارێكی تر لەخۆ دەگرێت، كە تێیدا زانیاری و جوڵەی جۆڕاو جۆڕی سیاسی، ئاراستە دەبێت بەشێوەیەك كە هەموو ئەو میدیایانەی لەو ژوورەدان بەیەكەوە دەبەسترێنەوە.
هەر لەسەر ئەو پرسە نووسەر و چاودێری سیاسی نیاز حاجی بەخواكوڕكی راگەیاند، ئەگەر سەرنجێک بدەین لە میدیای ئەلیکترنی و هەندێک لە ماڵپەڕە عەرەبیە عێراقیەکان وهەندێ کەناڵی راگەیاندنی عێراقی ، دەبینین کە هەماهەنگیەکی تەواویان هەیە لەگەڵ کۆمەڵێک میدیای بەناو ئەهلی و میدیای ئەلیکترۆنی و ژمارەیەکی زۆر لە ماڵپەڕ و سایتەکانی یەکێتی و گۆڕان و پەکەکە و کۆمەڵ و دەزگاکەی مسعود عبدالخالق و چەند دەزگایەکی تر،
هەروەها نیاز حاجی دەلێت ئەو هەماهەنگیەی کە ئێستا لە نێوانیان دروست بووە سەلمێنەری ئەوەیە کە ژوری راگەیاندنی هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە و لەلایەن یەک جێگاوە ئاراستە دەکرێن هەروەها دەلێت پێشتر ئەوە روون بوو کە لە سلێمانی ژوری راگەیاندنی هاوبەش پێکهێنراوە لە ژێر سەرپەرشتی ئەفسەرێکی وڵاتێکی دراوسێ ، پێدەچی ئەو ژوورە راگەیاندنە هاوبەشە ئێستا فراوان کرابێ ، دامودەزگا راگەیاندنەکانی سەربە نوری مالیکی و حەشدی شەعبی و ئەوانەی دژ بەکوردن تێدا کۆکرابنەوە. حاجی دەشلێت، ئاراستەی ئەو راگەیاندنانە رون و ئاشکرایە ، بە ئامانجکردنی سەرۆکی هەرێمی كوردستان و دژایەتی سەربەخۆیی و بێهیواکردنی تاکی کورد و خولقاندن و گەورەکردنی قەیرانەکان و هەلوێست وەرگرتنی هاوبەش و ئاراستەکراو و بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە و واتەوات ، خاڵی هاوەشی ئەو میدیایانەیە .
پێشتر پارتی لەسەر بابەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە 23ی حوزەیران راگەیاند، كە ناكرێت وڵات بەئاراستەی بێ سەرۆكی هەنگاو بنێت وەك لوبنان لەكاتێكدا لەشەرێكی جیهانی دابێت، بۆیە ئێمە لەو سونگەیەوە باوەرمان بە لەكار خستنی پەرلەمانی كوردستان هەبوو كە ئەو فەوزایە لەكوردستان دوور بخەینەوە، بەڵام لەئێستادا هەمان ئەو بۆچوونە، بەدیدی چاودێرانی سیاسی راست دەرچووە و چونكە گۆڕان لە19ی ئابدا، لەحكومەت و پەرلەمان دوورخراوەتەوە كەچی بۆ ئەوەی كێشەی سیاسی و لاوازی حكومەت بەردەوام بێت، ئامادە نەبووە پاشەكشە بە وەزیرەكانی بكات و ئۆپزسیۆن بوون هەڵبژێرێت ئەمە لەكاتێكدایە تەنها یەك مەبەستی تێدا دەخوێنرێتەوە كە ئێران نایەوێت كێشەكان چارەسەر بن و لەرێگای گۆڕانە و كۆمەڵ و باڵێكی یەكێتیەوەو دەیەوێت، حكومەتی هەرێم و كێشە سیاسیەكان وەك لوبنان بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
پێشتر ئیتلاعاتی ئێرانی لەهەولێر زیاتر لە 70 گەنجی لەژێر ناوی دەوراتی زمان و بواری رۆشەنبیری كۆكردەوە كە لەلایان كەسێكی سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی دا بەرێوە دەچوو كە خواكوڕك ناوەكەی دەپارێزێت لای خۆی، بەڵام ئامانجی ئێران دروست كردنی دەستێك بوو لەناو هەولێر بۆیە پارتی و ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایسی كوردستان هەر زوو پێی زانی و رێگری كرد لەو دەستەی ئێران و پلانەكەی فەشەڵ پێ هێنا.
لەدواین هەوڵی دا ئێران لەژێر ناوی یەكخستنی هێزە سیاسیەكان بەهەماهەنگی چەند جەمسەرێكی ناو ژووری عەمەلیاتی عێراقی و شیعی و كورد كە سەر بەوەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانە، لەژێر دروشمی پاش داعش و یەكخستنی هێزەكان، لەهەولێكدایە كە ئامانجی چەن گەمەیەكە، دەیەوێت دەست بخاتە ناو شارەكانی دوور لە هەژموونی ئێرانی لەهەرێمی كوردستان، بەڵام بۆ جارێكی تر ئەنجوومەنی ئاسایش ئەو دەستەشی بڕی كە لەژێرناوی دەزگایەكی نامۆ بێ كاریگەر بوو بەناوی ( دەزگای ستاندارد) .
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئەم ژوورە كە بەناوی ژووری هەماهەنگی میدیای لەنێوان میدیای شیعەی عێراقی سەر بەمالیكی و نزیك لە ئێران و میدیا سێبەر و فەرمی باڵی قورغكاری یەكێتی و كۆمەڵ و پەكەكە و گۆڕان، هەیە تەنها ژووری هەماهەنگی میدیایی نیە بەڵكو دروست كردنی كەرستەی میدیایشە بەنموونە بەشی زۆری پەرلەمانتارەكانی ئەو حزبانەی كە بەشدار بوونە ئامرازی میدیایی وەك سەرچاوە دروست دەكەن بۆ هەڵمەتەكان، دەلێت كەسانی یەكەمەكانی ئەو حزبانەش ئاگادار و بەشدارن.