په‌رله‌مانتارێك: ته‌قینه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك له ده‌قه و سه‌عات دایه
ئه‌میر زه‌نگه‌نه ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاندووه” لەم وەرزی هاوینەدا كە پلەكانی گەرما لە كەركووك زۆر بەرز دەبێتەوە، كەچی دۆخی كارەبای نیشتمانی لە كەركووك خراپە و وزەی كارەبای پارێزگاكە دەدزرێت بۆ شارەكانی دیکەی عێراق”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا راشی گه‌یاندووه” لە هەموو شارێكی پیشەسازی پلەی گەرما زیاتر تێیدا بەرز دەبێت و لەم وەرزی سەختەی هاویندا كە پلەی گەرما لە كەركووك دەگاتە 50 پلەی سەدی، كەچی ئەم شارە بێ وزەی كارەبا و بێ ئاوە”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە كەركووك چەند وێستگەیەكی كارەبای هەیە، لەوانە وێستگەكانی دووبز و مەلا عەبدوڵا و تازە كەچی كەركووك خۆی بێ وزەی كارەبای نیشتمانییە و ئێستا وزەی كارەبا لە كەركووكەوە دەدزرێت و بەرەو شارەكانی وەك بەغدا و تكریت و پارێزگای دیالە دەڕوات”.
له كۆتایشدا ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شلێـ”بەشێك لە چاودێرانی دۆخی كەركووك ئاماژە بەوە دەكەن كە كەركووك وەك بەرمیلە بارووتە و دەتەقێتەوە، بەڵام پێم وایە ئەوەندە زوڵم و ستەم لە خەڵكی كەركووك كراوە، ئەو بەرمیلە بارووتە ڕق و كینی خەڵكی كەركووكە و پێویستە بتەقێتەوە بەم حكوومەتەی ئێستا و تەفروتونایان بكەن و كەركووكییەكان خۆیان شارەكەیان بەڕێوە ببەن”.