ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دیدی له‌نده‌نی : كۆچی پێچەوانه‌ی شارەكانی مووسڵ و ئەنبارده‌ستی پێكرد
بەرپرسێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق زانیاری داوه به ڕۆژنامەی (ئەلعەرەبی ئەلجەدید)ی لەندەنی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە كە كۆچی پێچەوانە لە شارەكانی باكووری عێراق و رۆژئاوایەوە دەستی پێكردووە، لەبەرئەوەی ئەم ناوچانە هیچ خزمەتگوزارییەكی مرۆییان تێدا فەراهەم نەكراوە، سەرباری ئەوەی حكوومەتیش هیچ قەرەبوویەكی پێشكەشی ئاوارە گەڕاوەكان نەكردووە بۆ نۆژەنكردنەوە ماڵ و حاڵی رووخا‌و و داڕماویان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌و به ڕۆژنامەی (ئەلعەرەبی ئەلجەدید)ی لەندەنی ڕاگه‌یاندووه، كە سەدان خێزانی عێراق دووبارە لە كۆچێكی پێچەوانەدا شارەكانی مووسڵ و ئەنباریان بەجێهێشتووەتەوە، كۆچی ئەم جارە لە ترسی داعش نیە، بەڵكو لەبەر نەبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەیی و ژیانییەكانە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ، لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا، 900 خێزانی عێراقی شارە ئازادكراوەكان و ناوچەكانی دەوروبەری ئەنبار، مووسڵ، سەڵاحەدین، دیالە و كەركووكیان بەجێهێشتووە، چونكە نەیانتوانیوە لە دوای داعشەوە، دەست بەژیانێكی نوێ بكەنەوە و ماڵ و حاڵێك بۆ خۆیان بنیات بنێنەوە.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئه‌اعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید ئاماژه‌ی پێداوه كه ئاوواره‌كان جارێكی تر روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه چونكه ئاسایش و سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزاری ژیانی تێدایه .