به‌غدا له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا پیاوێك خۆی ده‌كاته مه‌سیح و دوای باوه‌رپێهێنان ده‌كات
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، پیاوێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات “مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌م”ه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی.
وێبسایتی (الغد پرێس)ی عێراقی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌و پیاوه داوا له خه‌ڵك ده‌كات، به‌بێ جیاوازی ئایین، باوه‌ڕی پێ بهێنن و بۆ ئه‌وه‌ی “ئاشتی به‌رقه‌رار بێت”.
ئه‌و پیاوه ناوی ته‌واوی (باسم هاشم جه‌بر)ـه و خه‌ڵكی به‌غدایه، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت: “من یه‌سوع مه‌سیح كوڕی مه‌ریه‌مم، له عێراق ده‌ركه‌وتووم، ده‌ركه‌وتنیشم مایه‌ی ره‌حمه‌ته بۆ هه‌ردوو دنیا و هێنانی خێر و خۆشییه بۆ سه‌ر زه‌وی”.
هاشم سههم جهمهردهشڵێت: “ده‌ركه‌وتنی من ده‌بێته هۆی رژانی به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به‌سه‌ر زه‌وی و كۆتاییهاتنی جه‌نگ و بوومه‌له‌رزه و تاوانكاری”.
تائێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دراوه‌و ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌م نییه كه كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون بانگه‌شه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی ئیسلامی.