قاسم سوله‌یمانی به‌نیازی دروستكردنی هاوپه‌مانیه‌تی شیعی فراوانه
ئه‌مڕۆ 10ی7ی2018 له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه باس له پێشنیاریكی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی نوسیوویه‌تی ده‌ڵێت: “موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانێتی سائیروون به‌رامبه‌ر نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای روون و نه‌گۆڕه و ناخوازێت هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پێكبهێنێ، ئه‌وه‌ش وایكردووه، بۆ پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه و حكوومه‌تی نوێ، ئه‌و هێزانه‌ی دیكه په‌نا بۆ پێشنیازه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی ببه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی ڕاشیگه‌یاندووه، قاسم سوله‌یمانی ده‌یه‌وێت، یه‌كه‌مجار هاوپه‌یمانێتییه‌كی شیعی گه‌وره پێكبهێنرێ و 3 كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ كورد و سوننه‌یش كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان پێكبهێنن”.
رۆژی 8ی7ی2018 رۆژنامه‌ی “ئه‌لعه‌ره‌ب”ـی چاپی له‌نده‌ن، له راپۆرتێكی هاوشێوه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ده‌وڵه‌تێكی چاودێری پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كی شیعی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ پێشنیاز كردووه. هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی و هاوپه‌یمانیه‌تی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه، پرۆژه‌كه‌یش له‌پێناو كه‌نارگیركردن و به ئۆپۆزیسیۆنكردنی موقته‌دا سه‌در و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه‌تی”.