مه‌ریوان وریا قانع : گۆران ناشه‌فافه‌و قه‌یرانی سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌یه
مەریوان وریا قانع، نووسەری شاری سلێمانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بابەتێکی لەژێر ناوی (سەبارەت بەدۆخی ئەمڕۆکەی بزووتنەوەی گۆڕان) بڵاوکردووەتەوە و ھێرشی توند دەکاتە سەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا و ده‌لێت : ”ئەو دوو كۆڵەکەیەی بزوتنەوەکەی لەسەر دروستبووە لە دۆخی تێکچوون و وێرانبوونێکی بەرچاودایە. ھەم تەوریسی سیاسیی لەناو بزوتنەوەکەدا لە چڵەپۆپەدایە و تا ئەو شوێنەی من ئاگاداربم ئێستا کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا خاوەنی ھەموو شتێکن لەناو گۆڕاندا. خاوەنی زەویی و زار، پارە و کۆمپانیا و میدیای بزوتنەوەکەن. “.
مه‌ریوان وریا قانع له نوسینه‌كه‌یدا له پێنج خاڵدا ڕاو بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌خاته روودهڵێت:” ئه‌وه‌ی ئێستا كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یكه‌ن ته‌واو ته‌واو پێچه‌وانه‌و ناکۆکە بە پرنسیپ و بەھا ھەرە بنەڕەتییەکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا گۆران له داڕمانێکی بەرچاودایە، ھەم ناشەفافیەت و ھەم قسە و باسێکی زۆر و ناکۆک لەسەر مەسەلەی دارایی و پارە و سەرمایەی بزوتنەوەکە لەئارادایە.
له به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا له‌سه‌ر بارودۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆران مه‌ریوان وریا قانع نوسیویه‌تی:” لەناو گۆڕاندا نوخبەیەکی خاوەن پێگەی سیاسیی و مەسڵەحەتی شەخسیی دروستبوون کە تا زیاتر قسەبکەن زیاتركاری خۆبه‌خشی كهسهرمایهی مه‌عنه‌وییه وێران ده‌كه‌ن ،پێشدەچێت ھەموو شتێک بکەن بۆ پاراستنی ئەو پێگە سیاسییەی کە ھەیانە له ناو گۆران‌دا “.
له خاڵی پێنجه‌م و كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا مه‌ریوان وریا قانع ده‌لێت :گۆڕان قەیرانێکی گەورەی سەرکردایەتیکردنی ھەیە کە گەر بە زوویی چارەسەری نەکەن، بێگومان لەسەر بنەمای پرنسیپەکنی بزوتنەوەکە و لەدەرەوەی تەوریسی سیاسی‌دا، ئەوا بوونی سەرجەمی بزوتنەوەکە دەخەنە بەردەم مەترسییەکی ڕاستەقینەوە.سەبارەت بەدۆخی ئەمڕۆکەی بزوتنەوەی گۆڕان.