مونیره عوسمان بۆخانهی ڕاپهڕاندن :گۆران مهكهنهقوربانی ململانێكانتان و مێژوو ڕهحمتان پێناكات
بزوتنەوەی گۆڕان لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناوخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوە نەوەک ببێت بە مەرجەعێک بۆ پرس و ڕاپێکردن.
مونیرە عوسمان، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە ههژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە پۆستێکیدا، ڕەخنە لە بەرپرسانی حزبەکەی گرتووە ودهڵێت: ”ئەندامانی خانەی ڕاپەراندن، بێ ئومێدمان مەکەن “.
ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنهوهی گۆڕان، نووسیویەتی: ” بۆیە تکایە بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەی ناوخۆی گۆڕان بکەن، ھیچی دیکە گۆڕان و پڕۆژەکەی مەکەنە قوربانی ململانێ شەخسییەکانتان، دەمەوێت وە بیرتان بخەمەوه کە مێژوو رەحمتان پێناکات بێ جیاوازی ،ھە موان چاوەرێی کرداری ئێوەین “.
دۆخی بزوتنهوهی گۆڕان ئاڵۆزه بهتایبهت دوای ئهوهی ئاشكرا بوو كه كوڕهكانی نهوشیروان مستهفا مانگانه ٢٥٠ههزار دۆلار له باڵی خیانهتكاری ١٦ی ئۆكتۆبهر وهردهگرن ،ئيستا محەمەد توفیق رەحیم و قادری حاجی عەلی لە خراپترین پەیوەندیدان و هەریەكە لە عومەری سەید عەلی رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕانيش لەبری ئەوەی دۆخەكە چارەسەر بكات پشتگیری باڵی محەمەد تۆفیق دەكات بۆ دژایەتیكردنى قادری حاجی عەلی كە لەلایەن عوسمانی حاجی محمود و زۆرینەی جڤاتەوە پشتیوانی لێدەكرێت بۆ لەكارخستنی رێكخەری گشتی گۆڕان و سڕكردنی محەمەد تۆفیق.