سه‌رۆكی كه‌نه‌دا: داوای سه‌ركردایه‌تی ئه‌و تیمه‌ی ناتۆ ده‌كات بۆ وڵاته‌كه‌ی كه‌ به‌ نیازه‌ مه‌شق به‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان بكات

 

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان بڕیاریاندا یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق له‌ عێراق ده‌ست پێبكه‌ن بۆ هێزه‌ عێراقیه‌كان, جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند “وڵاته‌كه‌ی ده‌خوازێت یه‌كه‌م ساڵی فه‌رمانده‌یی نێرده‌ی مه‌شقی ناتۆ له‌ عێراق وه‌ربگرێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كات”.

له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ كۆڕبه‌ندی “به‌ها هاوبه‌شه‌ جیهانیه‌كان” پێشكه‌شیكرد، ترودۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ناتۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد ئێستاش په‌یمانێكی زۆر پێویسته‌.

ترودۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌ها دیموكراسیه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان و كه‌نه‌دا ئاماده‌یه‌ هه‌وڵی زیاتر بخاته‌گه‌ڕ.

وتیشی: “كه‌نه‌دا ده‌خوازێت یه‌كه‌م ساڵی فه‌رمانده‌یی نێرده‌ی مه‌شقی ناتۆ له‌ عێراق وه‌ربگرێت كه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ستپێده‌كات”.

Back to top button