خه‌ڵكی به‌سرا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و به‌چه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر حكومه‌ت وه‌ستاون

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان خه‌لكی به‌سرا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا كه‌ له‌ ئه‌نجامی گرژی و به‌یه‌كدا هه‌لپرژانی خۆپیشانده‌ران وهێزه‌ ئه‌منه‌یه‌كان له‌ ئه‌نامی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان خۆپیشانده‌رێك كوژرا له‌ ئه‌نجامدا خۆپیشاندانه‌كان پشێوی لێكه‌وته‌وه‌و خۆپیشانده‌رانیش چه‌كیان دژ به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و حكومه‌ت ده‌ستداوه‌تێ‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ پارێزگای به‌سره‌ ئاشكرایكرد، شاندێكی حكوومه‌تی عێراق كه‌ سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یان كردبوو، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌ چه‌ك و ره‌شاش وه‌ڵامدرانه‌وه‌ و به‌په‌له‌په‌ل رایانكرد، ئێستا حكوومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌وه‌ نه‌ماوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، “رێگه‌ی به‌غدا – به‌سره‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی تووڕه‌وه‌ داخراوه و ته‌نیا ئۆتۆمۆبیلێكیش ناتوانێت به‌م ڕێگه‌یه‌دا بڕوات‌”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌و شانده‌ی حكوومه‌تیش كه‌ بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ سه‌ردانی به‌سره‌یان كردبوو، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌ چه‌كی ره‌شاشه‌وه‌ راونرا و له‌ترسان رایانكرد و به‌په‌له‌په‌ل ئه‌و شاره‌یان جێهێشت”.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ به‌سره‌ دووپاتیانكرده‌وه‌، “له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ حكوومه‌ت هیچ هه‌ژموونێكی له‌و شاره‌ نه‌ماوه‌ و به‌هۆی كه‌وتنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌ك گه‌رمه‌ت، خه‌مسه‌ میل و عه‌شار، ئێستا به‌سره‌ به‌ بۆشاییه‌كی ئیداریدا ده‌گوزه‌رێت”، جه‌ختیشیانكرده‌وه‌، “تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاره‌كه‌ به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌”.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ باسی ئه‌وه‌شیانكرد، “خۆپیشانده‌ران ناوچه‌ی ته‌نومه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌ و فه‌رمانگه‌كانی نه‌وتیشیان له‌ رمێله‌ سووتاندووه‌”.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی فراوان به‌رامبه‌ر خراپی خزمه‌تگوزاری شه‌قامه‌كانی شاری به‌سره‌یان ته‌نیوه‌ و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و نه‌بوونی ئاو ده‌كه‌ن، وێڕای ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ له‌ كۆمپانیاكانی نه‌وت، كه‌ له‌ سنووری پارێزگای به‌سره‌ كار ده‌كه‌ن.

Back to top button