فه‌رحان جه‌وهه‌ر: ئه‌وانه‌ی كوده‌تایان كرد پێیان وابوو به نه‌مان سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وان به‌هێز ده‌بن
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه بڕیاری درا كه هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت, هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێشنیاریپارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه كۆبوویه‌وه و بڕیار درا له خولی داهاتووی په‌رله‌ماندا ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، رایگه‌یاند، له رابردوودا “هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بۆ تێكدانی ته‌وافقی سیاسی بوو، كه له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین”.
گوتیشی: “له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووی دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌وه زۆر گرنگ بوو، شه‌ڕی تیرۆر له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تێكشكێنرا و تیرۆریستان له‌ناوچوون. پێگه‌ی دیپلۆماسی هه‌رێم له چ ئاستێك بوو، بینیمان هه‌رێمی كوردستان وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا. پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر گه‌وره بوو، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به بچووك تێیدا ده‌بینییه‌وه و دژایه‌تیان ده‌كرد”.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌وان وه‌ك پرسێكی حزبی به‌كاریان ده‌هێنا و چاویان به‌رایی نه‌دا ئه‌و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنانه له سایه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ببینن. پێیان وابوو به لێدانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمدا خۆیان به‌هێزتر ده‌بینیه‌وه و پارتیشیان به لاواز ده‌بینی”.
سه‌باره‌ت به هاوده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان فه‌رحان جه‌وهه‌ر گوتی: “كاتی خۆی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌واوبوو، جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌یویست ویلایه‌تی درێژ بكرێته‌وه. هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌كرا، كاندید نه‌بوو. ناچار بووین ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به گوێره‌ی یاسای ژماره 2ی 2017 دابه‌ش بكه‌ین. ئه‌و كاته وا دانرابوو، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بوو، ئێستاش كه هه‌ڵبژاردن نزیكبووه‌ته‌وه، ئه‌و پرسه یه‌كلا نابێته‌وه و بۆیه بڕیار درا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دوابخرێت بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، یان تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌سند ده‌كرێت”.
روونیشیكرده‌وه، “له دوو وه‌رزی گرێدانی خولی داهاتووی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌كرا، ئه‌و كات ده‌بێت قسه‌یه‌كی دیكه بكرێت. ده‌بێت له خولی داهاتوو پرۆژه‌ی ده‌ستوور كاری له‌سه‌ر بكرێت و یه‌كلا بكرێته‌وه”.
له باره‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێك لایه‌ن له رابردوودا و واقیعی نوێی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رحان جه‌وهه‌ر گوتی: “ئێمه جاران خۆمان داخیلی ته‌وافقێك كردبوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌تمان له‌گه‌ڵ پێكهێنابوون و ئه‌وان به‌ڵێنیان دابوو، كه هه‌موو شتێك به ته‌وافق بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له نیوه‌ی رێگه‌دا لێمان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و كوده‌تایان كرد و وایان ده‌زانی ده‌توانن پارتی لاواز بكه‌ن. به‌ڵام له جاری داهاتوو، ئه‌وه ناكه‌ین و وه‌ك پێشتر رێكناكه‌وین له‌گه‌ڵیان، كه ئه‌وان به‌ڵێنی چوار ساڵ ئارامییان دابوو، كه‌چی جێبه‌جێیان نه‌كرد”.