ئیسرائیل بۆ رووسیا.. دژ به‌ حكومه‌تی سوریا نابن ئه‌گه‌ر ئێران له‌ سوریا بچێته‌ده‌ر

 

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌ردانی رووسیاكرد له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا كۆبوویه‌وه‌ به‌رپرسێكی ئیسرائیل به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی رووسیا له‌ مۆسكۆ، به ‌پۆتنی راگه‌یاندووه‌، ته‌لئه‌ڤیڤ نایه‌وێت هه‌ره‌شه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا بكات و داواشی له‌ پۆتن كردووه‌، هێزه‌ ئێرانییه‌كان له‌ سووریا ده‌ربكات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌سه‌ر زاری ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پۆتن له‌ مۆسكۆ، ناتانیاهۆ به‌ سه‌رۆكی رووسیای راگه‌یاندووه‌، “ئێمه‌ هیچ رێوشوێنێكی نه‌یارانه‌ به‌رامبه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د ناگرینه‌ به‌ر، له‌به‌رامبه‌ریشدا پێویسته‌ رووسیا‌ ئێران له‌ سووریا وه‌ده‌رنێت”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ناوی بكرێت گوتیشی، رووسیا به‌وه‌ رازی بووه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئێران له‌ناو خاكی سووریا بۆ 80 كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانی ئیسرائیل دوور بخاته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌م كاره‌ خواستی ئیسرائیل جێبه‌جێ ناكات و پێویسته‌ ئێرانییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی له‌ خاكی سووریا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

Back to top button