بەرپرسێک پیلانێکی مەترسیداری حەشدی شەعبی لە کەرکووک ئاشکرا دەکات

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌ هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیركرا, بەپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، پیلانێکی مەترسیداری حەشدی شەعبی لەدژی هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک ئاشکرا دەکات، کە یەکێکە لە دەرەنجامەکانی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر.

عەدنان کەرکوکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کەرکوک- گەرمیان بە ڕایگەیاند، گوشار و کێشە دروستکردنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هاووڵاتییان زیاتر بووە.

عەدنان کەرکووکی هەروەها رایگەیاند، کە ئەو میلیشیایانە بەردەوام هەڕەشە لە ماڵە کوردەکان دەکەن و هەوڵ دەدەن شارەکەیان پێ چۆڵ بکەن و هاووڵاتییانیش بۆ پاراستنیان، بەپێویستی دەزانن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێنەوە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە.

لەبارەی هەڕەشە و مەترسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، کە هێز و میلیشیا عێراقییەکان توانای کۆنتڕۆلکردنی ناوچەکە و شەڕی دژی تیرۆریان نییە.

ڕۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، کەرکووک کەوتە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی 70ـی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد، کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.

Back to top button