خامنەیی نامه‌یه‌ك بۆ پوتین دەنێرێت بزانه‌ داوای چی لیكردووه‌

دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویڵایه‌تی سه‌ردانی روسیای كرد به‌ پێی هه‌والێكی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، کە رۆژی پێنجشەممە 12/7/2018، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە لە کۆشکێکی خۆی لە دەوروبەری مۆسکۆی پایتەخت، لەگەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، کۆ بووەتەوە.
ئەو ئاژانسە رووسییە بەبێ ئاماژەکردن بە ناوەڕۆکی پەیامەکان، باسی ئەوەی کردووە، عەلی خامنەیی و حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران دوو پەیامیان بە عەلی ئەکبەر ویلایەتی بۆ ڤلادیمێر پوتین ناردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، راوێژکاری رێبەری باڵای ئێران و سەرۆکی رووسیا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ و کێشە و پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نێودەوڵەتییان کردووە، هەروەک ئاژانسی (ئیرنا)ی فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە.

ناردنی ئەو پەیامە لەلایەن خامنەییەوە بۆ پوتین لە کاتێک دایە، کە دوای چەند رۆژێکی دیکە سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە بڕیارە رۆژی 16/7/2018 لە شاری هێلسینکیی پایتەختی فینلەندا بەڕێوە بچێت، پوتین و ترەمپ تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ و شەڕی ناوخۆیی سووریا دەکەن.

Back to top button