دۆناڵد ترەمپ بۆ میدیاكانی جیهان, كورد گه‌لێكی مه‌زنه‌, پێشمه‌رگه‌ شه‌ركه‌ری چاك و ئازان

 

دوای كۆتا هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ میدیاكانی جیهان لەبارەی گەلی کورد و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ده‌ده‌وێت پێشمه‌رگه‌ به‌ هێزێكی قاره‌مان ناو ده‌بات.

رۆژی پێنجـشەممە 12/7/2018 لە پرێس کۆنفڕانسێکدا، لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ گەلی کورد و پێشمەرگە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، کورد گەلێکی مەزنە.
لە پرێس کۆنفرانسەکەدا، کە لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەستی (ناتۆ) لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ئەنجامی دا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، هێزەکانی پێشمەرگە ”جەنگاوەری ئازا، بێ وێنە، بەجەرگ و لێهاتوون“.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە هاوپەیمانیی نێوان کوردستان و ئەمریکا کردووە و رایگەیاندووە، گەلی کوردستان ”لە زۆربەی پرسەکاندا، هاوپەیمانێکی زیرەکی ئێمەن“.

Back to top button