وەزیری دارایی وه‌ڵامی كه‌م ئه‌ندامان ده‌داته‌وه, موچه‌كانیان دێنێته لیستی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی مووچه
دوای ئه‌وه‌ی به هۆیی دواخستنی مووچه‌كانیان دوێنێ كه‌مئه‌ندامان خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تیان سازدا, له وه‌ڵامی خۆپیشاندانه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوو، مووچەی كەمئەندامان لە لیستی دووەمی دابەشكردنی مووچە دەگوازێتەوە بۆ لیستی یەكەم.
سامان حوسێن سكرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاندووه، وەزیری دارایی مووچەی كەم ئەندامان پێش دەخات، گوتی: “وەزیری دارایی پەیوەندی پێوەكردم و بەڵێنیدا لەگەڵ مووچەی مامۆستایان راستەوخۆ مووچەی كەمئەندامانیش لەو مانگە بدرێت”.
گوتیشی : “وەزیری دارایی پێی راگەیاندم لە مووچەی مانگی داهاتوودا كەمئەندامان لە لیستی یەكەمی مووچە دەبن و بە هیچ جۆرێك مووچەكانیان دواناكەوێت”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی دارایی پشت راست كردەوە و رای گەیاند: “ئەو مانگە لەگەڵ مووچەی مامۆستایان مووچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت و لە مانگی داهاتووشدا لە لیستی یەكەمی مووچە دەبن”.