بارزانی چی بە عادل عەبدولمەهدی گوت

خواكوڕك

ئەمرۆ 13ی 10ی 2016 رۆژی پێنج شەممەو لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە عادل عەبدولمەهدی سیاسەتمەدار و سەركردەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق.

لەمیانی دیدارەكەدا تەوەری بارودۆخی سیاسی لەعێراق و سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی باڵای یاوەری بۆ بەغدا باسی لێوە كراوە، هەردوولا جەختیار لەسەر دبالۆگی و لێكتێگەیشتنی نێوان لایانەكان كردەوە بۆ چارەسەری گرفتەكان.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئەمنی و ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ و لەوبارەیەشەوە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەرزنرخێندرا.

Back to top button