دۆخی به‌سرا ئالۆزه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی بینای پارێزگاو كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌وشاره‌ ده‌كه‌ن

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌ به‌سرا خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی پێكرد دوای ئه‌وه‌ی گرژی تێكه‌وت به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان خۆپیشانده‌رێك كوژرا دواجار په‌شێوی لێكه‌وته‌وه‌ خۆپیشانده‌ران دژ به‌ حكومه‌ت چه‌كی هه‌لگرتووه‌ له‌ ئێستادا دۆخی شاری به‌سڕه‌ له‌ باشووری عێراق، تادێت ئاڵۆزتر ده‌بێت و سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان، خرانه‌ حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌، هاوكات، خۆپیشاندان له‌ شاری به‌غداش ده‌ستی پێكرد.

پێشتر، سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوخۆیی له‌ به‌سڕه‌، باشووری عێراق، ڕای گه‌یاند: “دوای گه‌مارۆدانی باره‌گای كۆمپانیاكه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، ئیداره‌ی كۆمپانیای لۆك ئۆیلی نه‌وتیی كه‌ وه‌به‌رهێنان له‌كێڵگه‌ی خۆرئاوای گه‌رنه‌ 2ی نه‌وتیی ده‌كات، هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌ بیانییه‌كانی به‌ كۆپته‌ر گواسته‌وه‌”.

به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌ نێوخۆییه‌كان، كه‌مێك پێش ئێستاش، سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان له‌ به‌سڕه‌ خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌ركووتكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌.

خۆپیشانده‌رانی به‌سڕه‌، جگه‌ له‌ داخستنی چه‌ند ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كی و ستراتیژی پارێزگاكه‌، هاوكات ده‌ستیان به‌ تایه‌سووتاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه‌ نێو بینای پارێزگای به‌سڕه‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زراوه‌ ستراتیژییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ داهات بۆ ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن، له‌وانه‌ش باره‌گای كۆمپانیاكانی نه‌وت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، خۆپیشاندان له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ده‌ستی پێكرد و خه‌ڵكێكی زۆر كۆبوونه‌ته‌وه‌.

چەند رۆژێکە خەڵکی بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و لە خۆپیشاندانێکیشدا لە بەسرە، ژمارەیەک خۆپیشاندەر بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان کوژران و بریندار بوون.

Back to top button