سهركردایهتی ئێستای گۆڕان دانی به شكستی خۆی نا, داوای ههڵبژاردن بۆ گۆڕینی سهركردایهتی دهكات
دوای ئهوهی كێشه ناوخۆییهی بزووتنهوهی گۆڕان پهرهی سهند به تایبهت لهسهر داهاتی بزووتنهوهكهو پرسی ئیدارهدانی گۆران و كێشهی ئۆرگانهكان و ململانێیەی لە ناوخۆی بزووتنەوەکەدا هەیە ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و بڕیاری چەند گۆڕانکارییەکیشی دا.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کە وێنەیەکی دەست (خواكوڕك) کەوتووە و تیایدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی جڤاتەکە بە چەند خاڵێک خراوەتە ڕوو و لە خاڵێکیدا هاتووە”جڤاتی نیشتیمانی دامەزراوەی سەرکردایەتی بوارەکانی کاری سیاسی، رێکخراوەیی، کارگێریی، دارایی و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانەو لە سەر ئەو بنەمایە و، لە رێگەی ئۆرگانە جیاجیاکانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە کارو دەسەڵاتەکانی ناوخۆی گۆڕان رێک دەخاتەوە”.
ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان لە هەموو ئۆرگانەکاندا دەستپێدەکات و تەواوی پۆستەکان بۆ گۆڕانکاری کراوە دەبن. هەر پاش ئەوەش لە نزیکترین کاتدا دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان ئەنجام دەدرێت.
ئەو کۆبوونەوەیەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان و بڕیارەکانی دوای ئەوە دێت کە ماوەیەکە و ململانێیەکی قوڵ لەناوخۆی حزبەکە درووست بووە و سەرکردەکانی گۆڕان لە هەوڵی فراوانکردنی سنووری دەسەڵاتەکانیان لەنێو حزبەکە.