پێشنیازێكی مه‌كگورك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق ره‌تده‌كرێته‌وه
دوای سازدانی هه‌لبژاردنی گشتی عێراق له 12ی ئایار ئێستا دوومانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕیوه به‌ڵام هیچ ئاساۆیه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دیار نیه, ئه‌گه‌ر چی ئه‌مریكا و ئێران له پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت له ئێستادا له هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تێكی دڵخواستی خۆیانن, سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار له عێراق رایگه‌یاند، پێشنیازی برێت مه‌كگورك, نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانی عێراق، ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی “رووسیه‌لیه‌وم”, پێده‌چێت به‌و هۆیه‌وه‌ش پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، دوا بكه‌وێت.
وێبسایته‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كان، له‌وانه فه‌تح و سائیروون، پێشنیازه‌كه‌ی مه‌كگوركیان ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، “هێشتنه‌وه پشك پشكێنه‌یه و پشتیوانی به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت” ناكات.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، مه‌كگورك پێشنیازی هاوشێوه‌ی داوه‌ته حزبه شیعی و سووننی و كوردییه‌كانیش، كه په‌یوه‌نده به هێشتنه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتمانی و پێكهێنانی به زووترین كات، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن فه‌تح و سائیروون به هێشتنه‌وه پشك پشكێنه‌ی حكوومه‌ت وه‌سفكراوه، بۆیه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو، لیسته براوه‌كان گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ چڕكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تانه‌ی لایه‌نه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ئامێری ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان، پێكهینانی كابینه‌ی نوێی دواخست و تا ئێستاش نه‌توانراوه زۆرینه‌ی كورسییه‌كان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌ك كۆبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به حكوومه‌تی داهاتوو بده‌ن.