عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی بۆ گفتوگۆی سیاسی چوه‌ته روسیا, ئه‌رجه‌نتین داوای ده‌ستگیركردنی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆ بۆ گفتوگكردن له باره‌ی دواهه‌مین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و سوریا, ئه‌رجه‌نتین داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا ده‌كات، عه‌لی ئه‌كبه‌رراده‌ستی ئه‌وان بكات، به‌وه‌ی كه ویلایه‌تی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌نته‌ری رۆشنبیری یه‌هودی له بۆینس ئایرس تێوه گلاوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی “كلارین”ـی ئه‌رجه‌نتینی، رۆدۆلف كۆنیكۆب كۆراڵ، لێكۆڵه‌ری یاسایی ئه‌رجه‌نتینی به‌نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا كردووه، تێیدا داوای ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له مۆسكۆ كرد، وك له داواكارییه‌كه‌دا ئاماژه‌یپێكردووه، ویلایه‌تی ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌نته‌ری رۆشنبیری یه‌هودی له ساڵی 1994 له بۆینس ئایرس هه‌بووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ساڵی 1994 عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی به‌ده‌سته‌وه بووه، به‌گویره‌ی یاساكانی ئه‌رجه‌نتین، ویلایه‌تی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا تێوه گلاون.
به‌هۆی نه‌بوونی هیچ یاداشتێكی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ ده‌ستگیركردنی راویژكاری رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ری و یاسایی له بۆینس ئایرس له‌هه‌ر كاتێك بێت ده‌توانن داوا له‌و وڵاته بكه‌ن كه ویلایه‌تی لێیه، ده‌ستگیری بكه‌ن و راده‌ستی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌دوێنێوه عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی به سه‌ردانێك له مۆسكۆیه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه كۆپییه‌كی داواكه‌ی ئه‌رجه‌نتینی هاوپێچی هه‌واڵه‌كه كردووه، كه تێیدا داوا له مۆسكۆ ده‌كات به‌زووترین كات ویلایه‌تی ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستی ئه‌وان بكه‌ن.
لێكۆڵه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه‌كه تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی داوه‌ته پاڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، كه ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه له‌سه‌ر بنه‌مای رق و كینه و خۆپه‌رستی ئاینی و تایفی ئه‌نجام ده‌درێن و مه‌ترسی گه‌وره بۆ كۆمه‌ڵگه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنن.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جار نییه كه ئه‌رجه‌نتین داوایه‌كی له‌مجۆره له وڵاتان ده‌كات، له 21ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2016ـه‌ش كاتێك ویلایه‌تی به سه‌ردانێك له به‌غدا بوو، ئه‌و وڵاته داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد، ویلایه‌تی ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستی ئه‌وان بكه‌ن، به‌ڵام به‌غدا گوێی پێنه‌دا.
له 18ی ته‌ممووزی ساڵی 1994، خۆكوژێك له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكه‌وه هێرشی كرده سه‌ر بینایه‌ی سه‌نته‌ری رۆشنبیری یه‌هودی ئه‌رجه‌نتینی و، له‌و هێرشه‌دا 85 كه‌س كوژران و زیاتر له 200 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ئوكتۆبه‌ری ساڵی 1995ـیش هۆگۆ ئه‌نسیوریگی، سه‌رۆكی هه‌واڵگه‌ری ئه‌رجه‌نتین “SIDE” رایگه‌یاند، حیزبوڵڵای لوبنانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران رێكخه‌ری ئه‌و تاوانه بووه و، پلانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له‌ژێر سه‌ری تارانه‌وه داڕ‌ێژرابوو.