به‌وێنه…تیرۆریستانی داعش ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای عێراقیان تیرۆركرد.
تیرۆریستانی داعش له په‌لامارێكی چه‌كداریدا توانیان ئەفسەرێكی پۆلیس به پله‌ی باڵا له وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە باكووری بەغدا تیرۆربكه‌ن.”
بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەكان له به‌غداوه كه بڵاوكراونه‌ته‌وه.” شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش خاڵێكی پشكنینی وەهمیان لە سەر ڕێگەی دوجێل – بەغداو لەنزیك بازگەی عەباسی داناوەو دواتر دەستڕێژی گولەیان لە ئۆتۆمبێلێك كردووە، كە ئەفسەرێكی باڵای پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سەڵاحەددینی تێدا بووە بەناوی عەقید (شوعەیب عەراك خەزرەجی) و لەئەنجامدا كوشتوویانە.
ئەمەو گروپە چەكدارەكانی داعش لەناوچەكانی باكووری بەغداو سنووری هەردوو پارێزگای سەڵاحەددین و دیالەو باشووری كەركوك بەردەوام لە چاڵاكیدایە و رۆژانه‌ش چه‌ندین كاریی تیرۆر و تۆقاندن ئه‌نجامده‌ده‌ن.”