سزای هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌درێت شه‌وانه گلۆپ دابگیرسێنێت.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوبه‌رایه‌تی دابه‌ش كردنی كاره‌بای پارێزگای واست رایگه‌یاند.” كه سزای خاوه‌ن كۆگا بازرگانیه‌كان و چێشتخانه‌كان و وه‌رشه پیشه‌سازی ده‌ده‌ن،ئه‌گه‌ر به‌شه‌و گلۆپی كاره‌با دابگیرسێنن.”
له راگه‌یاندراوێكدا (كازم مسلماوی) به‌رپرسی راگه‌یاندنی دابه‌ش كردنی كاره‌بای پارێزگای واسیت رایگه‌یاندوه.” كه به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان سه‌رجه‌م دام ده‌زگا حكومیه‌كان و ناوچه‌كانی پیشه‌سازی و خاوه‌ن شوێنه بازرگانیه‌كان و چێشتخانه‌كان ئاگادار كردۆته‌وه،هه‌ركه‌سێك له‌كاتژمێره‌كانی شه‌و گلۆپ دابگیرسێنێت به‌بری 1ملیۆن دینار سزا ده‌درێت،ئه‌م كاره‌شمان له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیرۆدانی كاره‌بایه.”
به‌رپرسی راگه‌یاندنی دابه‌ش كردنی كاره‌بای پارێزگای واسیت ته‌ئكیدی كردۆته‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه.” كه لیژنه‌ی تایبه‌تیان پێك هێناوه‌و شه‌وانه ئه‌و شوێنان ده‌پشكنن بۆئه‌وه‌ی چاودێری كاره‌كان بكه‌ن و داواشی له هاوڵاتیان كردووه هاوكاریان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی كاره‌با به‌فیرۆ نه‌چێت گلۆپه‌كان به‌كه‌می دابگیرسێنن.”