كیم جۆنگ ئون نامهیهك ئاڕاستهی دۆناڵد ترامپ دهكات.
سهرۆكی كۆریای باكوور نامەیەكی بۆ سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ ناردووه و تێیدا داوایكردووەـكه هەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەیاننامە هاوبەشەیەی لە (12) ی مانگی شەش لە سەنگاپورە واژویانكردبوو.”
(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێگەی تویتەرەكەیەوە دەقی نامەكەی بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و كۆری بڵاوكردەوە، كە لە (6) ی مانگی حەوتەوە (كیم جۆنگ ئون) بۆی نووسیبوو. پاشان لە سەرەوەی نووسیویەتی، نامەیەكی زۆر جوان لە كیمی ڕێبەری كۆریای باكورەوە، بەرەو پـێشچوونی گەورە لە ڕێدایە.
كیم جۆنگ ئون لە نامەكەیدا نووسیویەتی:
جەنابی سەرۆكی بەڕێز، یەكەم كۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ جەنابتان و بەیاننامە هاوبەشەكەی پـێكەوە لە سەنگاپـورە بەر لە (24) ڕۆژ واژومانكرد، لە ڕاستیدا سەرەتایەكی پـڕ مانایە.
پـێزانینی زۆرم بۆ جەنابی سەرۆكتان هەیە بۆ ئەو هەوڵ و كۆششە زۆرانەی دەیدەن لە پـێناو باشكردنی پەیوەندیـیەكانی نێوان هەردوو وڵات و جێبەجێكردنی تەواوی بەیاننامە هاوبەشەكە.
بڕوایەكی تەواوم هەیە ئەو خواستە بەهێزەو هەوڵە دڵسۆزانەیەی لە بەندەو جەنابی سەرۆكتاندا هەن بە ئامانجی ئایندەیەكی نوێ لە نێوان كۆریای دیموكرات و ویلایەتە یەكگرتووەكان، بێ گومان ئەنجامیان دەبێت.
هیوادارم ئەو متمانە تەواوەی بە جەنابی سەرۆكتانم هەیە پتەوتر بكرێت لە ڕێگەی هەنگاوی پـراكتیكیانەوە، بڕوام وایە ئەم بەرەو پـێشچوونە نوێـیە لە ئارادایە بۆ باشكردنی پەیوەندیـیەكانی نێوان كۆماری دیموكراتی گەلی كۆریاو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وەها دەكات كۆبوونەوەی داهاتوومان لە ڕێدابێت.
كیم جۆنگ ئون – سەرۆكی كۆمسیۆنی كاروباری دەوڵەت
كۆماری دیموكراتی گەلی كۆریا
بـیۆنگ یانگ
مانگی حەوتی ساڵی 2018