مامۆستایانی سلێمانی پرسیارێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه ده‌كه‌ن
خواكوڕك
له‌درێژه‌ی گردبوونه‌وه و بایتكۆتكردنی ده‌وامی قوتابخانه‌كان، مامۆستایانی سلێمانی ئه‌مرۆش درێژه‌یان به چاڵاكیه‌كانیاندا و بڕیاریان داوه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر بكه‌ن.
په‌یامنێرمان له سلێمانی پێیڕاگه‌یاندین، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا مامۆستایانی سلێمانی چه‌ند دروشمێكیان به‌رزكردۆته‌وه به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وشاره و داوایان كردووه كه‌چیتر داهاتی ئه‌و شاره نه‌شاردرێته‌وه و بخرێته سه‌ر داهاتی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم.
پێشتر له میدیاكانه‌وه ئه‌وه ئاشكراكراوه، کە ماوەی دوو ساڵ و نیوە، داهاتی پارێزگای سلێمانی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناگەڕێندرێتەوە و یەکێتی داهاتی گومرگەکان بۆ خۆی گلدەداتەوە،
دواتریش میدیاکانی یەکێتی لە زاری بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی بانکی ناوەندیی هەرێمەوە بڵاویان کردەوە، کە داهاتی سلێمانی لەناو پارێزگاکەدا خەرج دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی نازاندرێت داهاتەکە چۆن خەرج دەکرێت، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لێژنەیەکی بۆ ئاشکراکردنی ئەو داهاتە پێک هێناوە.