موژده‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ كه‌مئه‌ندامانی كوردستان.
به‌پێی بڕیارێك كه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه و سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاشكرای كردووه، ئیدی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان پاش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.”
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان كه وه‌زیری دارایی (ڕێباز حه‌ملان) په‌یوه‌ندی كردووه به ڕێكخراوی یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان پێى ڕاگه‌یاندوون..” كه له مه‌ودوا بێ دواكه‌وتن هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانى دیكه مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامانیش دابه‌ش ده‌كرێت.”
هه‌ر به‌پێێ زانیارییه‌كان.”دوای هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه و په‌روه‌رده بێ دواكه‌وتن موچه‌ى كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت به‌شێوه‌ی مانگانه و بێ كه‌م و كورتی.”