بهرۆیشتنی رۆناڵدۆ یانهی ریال مهدرید 1 ملیۆن ههواداری لهدهستدا.
لە پاش پەیوەندیکردنی رۆناڵدۆ بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیاوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی دوو رۆژدا یەک ملیۆن هەواداری لەدەستداوە.”
رۆژنامەی ئاس لهو بارهوه له ههواڵێكدا رایگهیاندوه.” كه پاش چوونی رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس، پێگەی رەسمی یانەی ریاڵ مەدرید لە تویتەر،یەک ملیۆن لە هاندەران کەمیکردووەو لە پاش ئەوەی هەوادارانی ئەو یانەیە هەواڵی چوونی رۆناڵدۆیان لە ریاڵ مەدرید بیستووە لە پێگەی رەسمی یانەی ریاڵ مەدرید چوونەتە دەرەوە.”
ئێوارەی رۆژی سێ شەممە رۆناڵدۆ لەگرێبەستێکی سەدەدا چووە یانەی یۆڤانتۆس ئیتاڵیا بە گرێبەستێک بۆ ماوەی4 ساڵ و بە بڕی 100 بۆ 112 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ موچەیەکی 30 ملیۆنی.