گۆڕانیش پەنای بۆ ئەنجوومەنی شورا برد
خواكوڕك
پاش ئەوەی وەزارەتی ناوەخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوونی هەڤاڵ ئەبوبكری بە پارێزگار سلێمانی بەنایاسای ناو بردوو، بەوەكالەتەكەشی رەد كردەوە و گوتی ئێمە لەگەڵ ئاسۆ فەرەیدوون مامەڵە دەكەن، گۆڕان پەنا بۆ ئەنجوومەنی شورا بردوو، داوا دەكات ئەو پرسەی بۆ یەكڵا بكەنەوە.
سەرچاوە میدیاكانی نزیك لە گۆڕان ئاشكرایان كردووە كە گۆڕان پەنای بۆ ئەنجوومەنی شورا بردووە بۆ ئەوەی پرسی پارێزگاری بۆ یەكلا بكەنەوە.
شایانی باسە پێشتر جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەنووسراوێك داوای لە ئەنجوومەنی شورا كرد كە بابەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەرووی یاساییەوە بۆ یەكلا بكاتەوە لەوكاتە گۆڕان بەدەیان جار هێرشی كردە سەر ئەنجوومەنی شورا و تەشیری و ناوزراندنی بەو ئەنجوومەنە و دادوەرانی ئەو ئەنجوومەنە كرد بەڵام رێك پاش یەك ساڵ خۆی پەنای بۆ ئەو ئەنجوومەنە بردەوە.