كه‌م خه‌وتن و دره‌نگ خه‌وتن تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌ت ده‌كات.

توێژینەوەیەکی ئەمریکی نوێ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه.” ئەو کەسانەی کە بە شەواندا ئیش دەکەن و ناخەون یان ئەوانەی تا دەرنگانێکی شەو ناخەون، زیاتر ئەگەری توشبونیان هەیە بە نەخۆشی شەکرە .” 

لەم بارەیەوە توێژەرەکان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌.”كه‌ تێکدانی خەوی ئاسایی و نەخەوتن تا درەنگانێکی شەو یان کەم خەوتن لە شەودا و قەرەبووکردنەوەی لە ڕۆژدا ، دەبێتە هۆی ئەوەی کاتژمێری ناوخۆیی مرۆڤ تێک بچێت، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە ڕژێنی پەنکریاس بڕێکی کەم لە ئەنسۆلین دەربدات کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا . وە لە کۆتایدا تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە ڕوودەدات “.

توێژەرەکان تۆماریان کردووە و سەرنجیان داوە لە کرداری (گۆڕینی خۆراک بۆ ووزە)، ئەو کەسانەی شەوان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک ناخەون کێشیان بەرەو زیادبوون چووە.”

گروپی توێژەران چاودێری 21 کەسیان کرد بۆ ماوەی 6 هەفتە لە نەخۆشخانەی شاری بۆستن بۆ ئەوەی بزانرێت کاریگەریی کەم خەوتن یان لە کاتی خۆیدا نەخەوتن چیە.”

لە یەکەم ڕۆژدا ئەو کەسانە شەوانە 10 کاتژمێر دەخەوتن ، دواتر بەرەبەرە کاتی خەوتنەکەیان کەمکرایەوە و پێنج هەفتە دواتر 5 – 6 کاتژمێر دەخەوتن لە ماوەی 24 کاتژمێردا بە شێوەیەک کە ئەم خەوتنە جارێک لە شەودا دەبوو وە جارێک لە ڕۆژدا ، توێژەرەکان سەرنجیاندا ،لەگەڵ کەمکردنەوەی کاتی خەوتن و پابەند نەبوون بە کاتی خەوتنی ئاساییەوە ، زیادبوونی کێشی لەش ڕوودەدات بە ڕێژەی 6 کیلۆ بۆ ماوەی ساڵێک .

وە هەروەها سەرنجیان دا ڕێژەی شەکر لە خوێنی ئەو کەسانەدا بەرزبۆتەوە ، ئەمەشیان گێڕایەوە بۆ ئەوەی کە بە هۆی کەم خەوتنیانەوە ڕێژەی دەردانی ئەنسۆلین لە خانەکانی پەنکریاس کەم بۆتەوە ، وە وتیشیان “ڕێژەی شەکر لە خوێنی هەندێک لەو کەسانەی لەو تاقیکردنەوەیەدا بەشداربوون زیادی کردبوو بە شێوەیەک گەیشتبووە قۆناغی پێش تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە ”
توێژەرەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە خەوتنی تەواو زۆر پێویستە بۆ تەندروستی لەش ، وە باشترین کاتیش بۆ خەوتن کاتی شەوانە.”

Back to top button