حه‌سه‌ن بارام:له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی سلێمانیدا یاسایی په‌رله‌مان و دادگای باڵا پێشێل كراوه‌

سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتییە هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئسیلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کورستان بەهۆی رێگە نەدان بە چوونە ژوورەوەی چاودێرانیان لەلایەن لیژنەی دادوەری بۆ ژماردنەوەی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانیان کرد.
حەسەن بارام، ئەندامی ئەنجومەنی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ڕایگەیاند: “دوای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کە پێمانوایە پرۆسەکە ڕووبەڕووی ساختەکارییەکی گەورە بوویەوە، دواتر بەھۆی ناڕەزایەتی و فشاری لایەنە سیاسییەکان، ژمارەیەک سندوق کە گومانی ساختەکاری لێ دەکرا، دووبارە بە شێوەی دەستی ژماردنەوە بۆ ئەو سندوقانە کرا“.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری،گووتی:” پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەو چەشنەی کە کراوە، پرۆسەیەکی گوماناوییە، چونکە ”یاساکە پێشێلکراوە، ئەو یاسایەی کە پەرلەمان و دادگای باڵا بریاریان لەسەر دا“.
گوتیشی: ”ئێستا لە سلێمانی زیاتر لە ٥٠٠ سندووق سکاڵای لەسەر بووە، کەچی کۆمسیۆن تەنھا ١٨٨ سندووقی ھەژمار کردووەتەوە. لەو ١٨٨ سندووقەش، ٥٣ سندوقیان قردێلەی سووری بەسەرەوە بووە، بێگومان ئەوانە ھەمووی ڕەفز کراونەتەوە، بۆیە پرۆسەی ھەژمارکردنەوە دەنگەکان بەگوماناوی دەزانین“.
Back to top button