سلێمانی به‌ هۆی ساخته‌كارییه‌وه‌ نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دزراوه‌

هەڵبژاردنی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراق زۆرترین تانەی لێدرا و دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد، ھەموو ئەو سندووقانەی تانەیان لێدراوە بە دەست بژمێردرێن، بەڵام زۆربەی بریکارەکانی لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانی چاودێریی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانیان بەجێ ھێشت.
 
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی ساخته‌كاری یه‌كێتی دا نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌ ده‌ست ده‌دات و دزراوه‌ .
به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” لە چوارچێوەی پرۆسه‌ی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی ١٢ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە پارێزگای سلێمانی و لە کۆی ٦٠ سندووق، دەرکەوتووە کە نیوەی دەنگەکانی پارتی، لە ژماردنی ئەلیکترۆنیدا دزراوە.
 
له‌ هه‌ریه‌ك لە بنکەی قوتاخانەی (بەکێو) لە سەیدسادق، لە وێستگەی ژمارە (٣)دا، بە ژماردنی ئەلکترۆنی، پارتی ٢٦، بەڵام، لە ژماردنەوەی دەستیدا ٥٧ دەنگ بووە، ھەر لە شارۆچکەی سەیدسادق و لە قوتابخانەی سەیدسادق، وێستگەی ژمارە (٤)، لە ژماردنی ئەلکترۆنی، پارتی ٩ دەنگی ھێناوە، لە ژماردنی دەستیدا، ٧٤ دەنگی ھەبووە.
 
لە شارەدێی چوارقورنە و لە قوتابخانەی چوارقورنە، وێستگەی ژمارە (٣)، لە ژماردنی ئەلکترۆنی پارتی ١٤ دەنگی ھەبووە، بەڵام لە ژماردنی دەستیدا ٢٢ دەنگی بۆ دەرچووە. لە وێستگەی ژمارە (١)ی بنکەی ئامادەیی سلێمانیشدا، بە ئەلیکترۆنی پارتی سێ دەنگی ھەبووە، بەڵام لە ژماردنەوەی دەستیدا ١٥ دەنگی ھەبووە.
 
ڕۆژی ١٢ی٥ی٢٠١٨، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجام درا، بەڵام بەھۆی بوونی ساختەکارییەکی زۆری یه‌كێتی، بڕیار درا ئەو سندووقانەی سکاڵایان لە سەرە، بە دەست هەژمار بکرێنەوە.
Back to top button