گۆران و یه‌كێتی كڵاویان خسته سه‌ر چوار لایانهكه
پاش ته‌زویره ئابڕوبه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی له 12ی 5ی 2018 ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ” چوار لایانی نارازی له شاری سلێمانی له‌مه‌ر ته‌زویره زۆره‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌نگی ناره‌زایه‌تیان به‌رز كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی گۆڕان كه سپۆنسه‌ری دارایی له‌لایان یهكێتهوه ده‌كرێت به‌شداری بوو له ناره‌زایه‌تیه‌كان ئاراسته‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كانی گۆڕی بۆ داژایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و توانی كلاو بخاته سه‌ری چوار لایه‌نه‌كه‌ی تر كه پێكهاتبوون له لیستی خزمه‌ت (یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی یسلامی)، كۆمه‌ڵ و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و حزبی شوعیی”.
سه‌ره‌تای به‌شداری گۆڕان له گۆڕینی ئاراسته‌ی چوار لایانهكه، به تێوه‌گلانی پارتی ده‌ستی پێكرد به‌وه‌ی ناوی ( پارتی و یه‌كێتی) له ته‌زویره زۆره‌كه‌ی یه‌كێتی ئاراسته‌ی شه‌قام كردووی توانی سه‌رنجه زۆر راشكاوه‌كانی خه‌ڵك له‌مه‌ر ته‌زویره‌ی زۆره‌كه‌ی یه‌كێتی بگۆڕێت و بۆ هاوبه‌شی پێكردنی پارتی و پاشانیش له په‌رله‌مانی عێراقی توانی سود وه‌ربگرێت له ناره‌زایه‌تیه‌كان و ئاراسته‌ی ده‌نگی تایبه‌ت و ئاواره‌كان و ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه بسوتێنێت كه پارتی تێیدا ده‌نگی یه‌كه‌می هێناوه”.
پاش ئه‌وه‌ی پارتی له دادگایی فیدراڵی عێراق هاته سه‌ر خه‌ت توانی شكست به هه‌وڵه‌كانی گۆران بهێنێت بۆ سوتاندنی ده‌نگه‌كانی پارتی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو، كه یه‌كێتی جگه له ته‌زویری ده‌نگی زۆرینه‌ی لایانه‌كانی تریشی له‌رێگای كۆپی كردنی باركۆده‌كان بۆ خۆی بردبوو”.
به‌گوێره‌ی دواین زانیاری كه به‌رده‌ستی “خواكوڕك” كه‌وتووه له‌شاری سلێمانی له‌ژێر ڕه‌وشێكی عهسكهرتاریهتدا 115 سندووقی ده‌نگ به‌ده‌ست هه‌ژمار كرا كه له‌م سندووقانه‌دا رێژه‌یی له %50ی جیاوازی له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی پێشتر هه‌بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازادانه له هه‌ولێر 212 وێستگه تانه‌یان لێدرابوو،دوێنێ پێنج شه‌ممه 97 وێستگه هه‌ژماركردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام دراو سه‌رجه‌میان به‌ڕێژه‌ى 100% هاوتاى ئه‌نجامه‌كانى پێشوو بوون “. به پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی تهمووز، دادوه‌ر و تیمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به سه‌ركه‌وتووی كۆتاییان به پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر هێنا.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌وه‌ی كه له سلێمانی له‌پاش 12ی 5ی 2018ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روویداوه، پرۆسه‌یه‌كی مخابه‌رات و كڵاو خستنه سه‌ر بوو، كه یه‌كێتی و گۆڕان توانیان، چوار لایانهكهی تر هه‌م بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان هه‌م بۆ سارد كردنه‌وه شه‌قامی سلێمانی له‌مه‌ر ئه‌م تهوزیره یه‌كێتی له 12ی 5 كردبوویان، كلاویان خسته سه‌ر چوار لاینهكه”.