خۆپێشاندەران فڕۆكەخانەی نەجەفیان كۆنترۆڵ كرد
دوای ئەوەی لە بەسرا و بابل خۆپیشاندان ئەنجامدرا، ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری نەجەفیش دەستکرا بەخۆپێشاندانێكی فرەوان ، پێش كەمێك خۆپێشاندەرانی نەجەف هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی شارەكە و بەتەواوی كۆنترۆڵیان كرد، تێكڕای گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە هەڵوەشایەوە.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له شاری به‌سرا خۆپێشاندان له دژی نه‌بوونی هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و كاره‌با، توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و بریندار بوون، ئه‌مڕۆ له نه‌جه‌فیش ده‌ست به‌خۆپێشاندان كرا.
چالاكوانانی مه‌ده‌نی له نه‌جه‌ف رایانگه‌یاند كه له خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تاكو حكومه‌ت ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه یان هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری گشتی و ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه و كاره‌بای پێویست بۆ ماڵه‌كان دابین ده‌كات.
له خۆپێشاندانه‌كانی نه‌جه‌فدا، هاووڵاتیان دروشمی پشتگیریان له داخوازییه‌كانی هاووڵاتیانی به‌سره به‌كارهێنا و هه‌روه‌ها دروشمی بروخێ حكومه‌تی بێ ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵیان گوته‌وه.
خۆپیشانده‌رانی پارێزگه‌ی نه‌جه‌ف له شاری “تویریج” وێستگه‌ی خێرخوازیی ئەلغازیه گردبوونه‌وه و داوایان له حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد كه به‌ته‌نگ داواكانیهوه بێت یان ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
هه‌روه‌ها له شاری بابل، چالاكوانان داوایان له هاووڵاتیان كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای چاكسازی و پێدانی ئاوی پاك و كاره‌با بكه‌ن .
ماوەی شەش رۆژە خەڵکی پارێزگای بەسرا خۆپیشاندانێكی بەرفرەوانیان دەستپێكردووە و داوی رەخساندنی هەلی کار و باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک کارەبا و ئاو دەکەن. لەمیانی ئەو خۆپێشاندانانەشدا چەند هاووڵاتیەكی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە كوژراون و برینداربوون