عه‌بادى: ناتۆ مه‌شق به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

دوای ئەوەی لە کۆبونەوەی لوتکەی ناتۆ بڕیاردرا، راوێژکاری سەربازی بە مەبەستی مەشق کردن بە هێزەعێراقیەکان بە سەرکردایەتی کەنەدا بنێردرێنە عێراق، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق رايگه‌ياند، ناتۆ مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌ عێراقييه‌كان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات.

له

لهسه‌باره‌ت به‌ راهێنانى پێشمه‌رگه‌ و به‌شداربوونيان له‌ مه‌شقپێكراني هێزەکانی ناتۆ،، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران گوتی:” بەڵێ ھێزی پێشمەرگە دەگرێتەوە، چونکە ھێزی پێشمەرگە لەژێرچەتری ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدایە.

هەروەها عەبادی گوتیشی:” رێکكەوتنێک لەنێوان ناتۆو عێراقق لەمەودوا کەنەدا سەرکردایەتی راھێنانی هێزه‌ عێراقييه‌كان له‌لايه‌ن ناتۆوه‌ ده‌كات.

دوێنێ (12ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018)، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى له‌ برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ئاماده‌بوو، به‌ مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ).

Back to top button