مالیكی:عێراق دەخەینە گۆڕەوە
نوری مالیكی جێگری سهرۆككۆماری پێشوی عێراق لە دیدارێكیدا لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی پارێزگای بەسڕە بە زمانی هەڕەشە دڵنیایی دەدات كە ئەگەر بێت و پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ نەدرێت ئەوا خۆێن لە عێراق هەڵدەستێت.
جێگری سهرۆككۆماری عێراق ئاماژەی بەوەدا كە ئەو پۆستە مافی حزبی دەعوەیەو گەر لێێ زەوت بكرێت ئەوا عێراق دەبێتە گۆڕستان چونكە ڕێگا نادات مافی پێشێل بكرێت.
تا ئێستا لە سەر پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتووی عێراق لایەنەكان نەگەشتونەتە ڕێكەوتن و چاوەڕوانیش ناكرێت بەو زوانە حكومەتی داهاتووی عێراق پێك بهێنرێت.